کورتەیەک لەژیاننامەی مامۆستا لەدوعای خێر بێبەشی مەکەن
-------------------------------------------------------------
ناوی : باوکی زوبێر
ناوی تەواوی : ڕەمەزان شکور حسێن موحەمەد
مامۆستا
لە خێزانێکی ھەژار و رەنجەبەردا چاوی بە دونیا ھەڵھێنا, خێزانێکی موسڵمان و کاسب، لە شاری کەرکوک لە گەڕەکی شۆرجە گەورە بوو تێیداتاوەکو دەستی داری گرت، ئەویش وەک برایانی تری شانی دا بە کرێکاری کردن بۆ پەیداکردنی پاروی ژیان.
،پیاوێکیباڵابەرز بوو، دەنگێکی زوڵاڵی ھەبوو، ریشێ چڕو پڕێ رەشی ھەبوو ، خەریکی کرێکاریبوو، وەک بلۆک بارکردن و حەماڵی و کاری بیناسازی. ھەردەم بە جوانی کارەکانی خۆی ئەنجام ئەدا.
مامۆستا دوای مردنی دایک و باوکی مابوو و پێنج براو چوار خوشکی ھەیە. ھەروەھا سێ ژنی ھێنابوو لە دوای خۆی دوو خێزانی بە جێ ھێشتبوو, لە گەڵ شەش منداڵ کە چواریان کوڕن (زوبێر، عەبدوللەتیف، داود، موسا) ئەوانی تر کچن (خەدیجە و زەھرا).
مامۆستا... خاوەنی ھیمەتێکی بڵند بوو لە فێربوونی عیلمی شەرعیدا. لە سەرەتادا ھەوڵی تەرخان کردبوو بۆ فێربوونی قورئانی پیرۆز... تاوەکو شارەزایەکی باشی پەیدا کرد. ھەروەھا ھەندێک زانستی سەرەتایی فێربوو دەربارەی (تەوحید و سوننەت).ھەروەھا شارەزای دیاردە شیرکی و بیدعەکان بوو، کە لە ناوخەڵکیدا بەربڵاوبون.
مامۆستاکانی:
- مامۆستامەلا عەبدوڵای تەپەلو، قورئانی لا خوێند.
- مامۆستا ئیبراھیم مەلا عومەر (عەقیدە و فیقھـ و لەبەرکردنی قورئان و فەرائض و نحو) لا خوێند.
- مامۆستا مەلا جومعە عەلی (فیقھـ،نحو، اصول الفقه,عەقيده، اصول الحديث, الصرف).
- مامۆستا دکتۆر عەبدوللەتیف ئەحمەد , ھەندێک لە کتێبی (المسند الصحيح مما ليس في الصحيحين).
- مامۆستا مۆفەق باوکی ھەمزە ھەندێک لە کتێبی (زاد المعاد).
- مامۆستا سەعدون زانستی جوان خوێندنەوەی قورئان.
- مامۆستا ئیبراھیم موحەمەد حەسەن،(البلاغەوالمنطق).
- مامۆستا ڕێبوار موحەمەد ئەحمەد (علوم القران).
لە گەڵ ئەوەی کە خوێنکار بوو لە (پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکان) ھەروەھا ووتار خوێن و پێش نوێژو خاوەنی ئیجازەی زانستی بوو.
مامۆستا قوتابیەکی زۆری ھەبوو کە ناژمێردرێن لە ریگای وتارو دەرس و ئامۆژگارییەکانیدا, ھەروەھا کۆمەڵێک لە قوتابی فێرخوازی شەرعی دەرسیان دەخوێند لای.
دەرس و وتارەکانی لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانیکوردستان بڵاو بووەوە، کە بوو بە ھۆی ھیدایەتی خەڵکانێکی زۆر.
هیچکۆمێنتێک نەنوسراوە لەم بابەتە:
إرسال تعليق